دەنگ نێت
بنكه ته‌ندروستییەکانی گونده‌كانى گه‌رمیان کێشەی زۆریان هەیە و وهكپێوست كراوه نین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ندێك گرفتمان هه‌ن.
بەپێی وتەی چەند هاوڵاتییەک کە قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کرد، بنکە تەندروستییەکان لە گوندەکان دا کێشەیان زۆرە، لەوانە کەمی رۆژەکانی دەوام و کاتی دەوامیانە کە تەنها چەند سەعاتێکە لە کاتی بەیانیان دا، ئەمەش وادەکات هاوڵاتیان زۆرسودی لێنەبینن، بەتایبەتی لەکاتی روداوەکان دا.
لەمبارەوە، د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له بنكه تهندروستهكانى گونده‌كاندا گرفتى كارمه‌ندمان هه‌یه، هاوكات له مانگى 8ـی ساڵى رابردوه‌وه قه‌یرانى قوڵى ده‌رمانمان هه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه کە بەپێی پێویست ناتوانین دەرمان بۆ ئەو بنکانە بەردەست بخەین.
جگە لەوەش، بنکەکان گرفتی دیکەیان هەیە لە نمونەی کارەبا و خزمەتگوزاریی دیکە، لەمبارەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ده‌ڵێت: گرفتى كاره‌با و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ديكە په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به بهڕێوبهرایتیه په‌يوه‌ندیداره‌كانى دیكه‌وه هه‌یه.
لەبارەی برەودان بەو بنکە و مەڵبەندانەی لە گوند و ناحیە دوردەستەکانن، د. سیروان محەمەد، ئاماژەی بە مەڵبەندی تەندروستی ناحیەی مەیدان کرد و وتی: بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى مه‌یدان تەنها به‌یانیان هه‌بو به‌هۆى نه‌بونى پزیشكه‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه كراوه به 24 كاتژمێرى و 4 پزیشكی بۆ دابین كراوه، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك گرفت هه‌بو له پێداویستى و خواردن كه به‌س به‌یانیان ده‌وام ده‌كرا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆیه بڕیاروایه له‌م هه‌فته‌یه‌وه بكرێته‌وه به 24 كاتژمێرى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان