دەنگ نێت
لە بارەی گرفتی کۆمەڵێک جوتیار لە ناحیەی رزگاری لە کەلار کە کێڵگە و باخەکانیان بەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون دەکەوێت، کشتوکاڵی کەلار دەڵێت: ئەو زەویانە سەرەتا دراون بە جوتیاران بۆ کاری کشتوکاڵی و دواتر زانیویانە زەوی ئەوان نییە و هی شارەوانییە.
لەماوەکانی رابردودا ژمارەیەک جوتیار لە ناحیەی رزگاری سەر بە کەلار ناڕەزایەتیان دەربڕی لەوەی کێڵگە و باخە کشتوکاڵیەکانیان کە گرێبەستی فەرمیان هەیە و چەندین ساڵە دەیکێڵن، بەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبون دەکەوێت و دەویسترێت تێکبدرێت.
لایخۆشیەوە و لەبارەی ئەم کێشەیەوە، سامان ئەحمەد- بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ژمارەیەکی زۆری باخ لە سەر روبەری ٧٠٠ دۆنم زەوی هەن، بەڵام زەویەکە هی ئێمە نیە.
باسی لەوەشکرد: ئەوان لە ساڵی ٢٠١٤ زانیویانە ئەو زەویانە موڵکی شارەوانی رزگاریە و هی کشتوکاڵ نییە، لەکاتێکدا پێشتر ئەوان زەویەکانیان داوە بە ژمارەیەک جوتیار و گرێبەستیان بۆ کردون و ئەوانیش کردویانن بە کێڵگە و باخی کشتوکاڵی.
بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار، ئاماژەی بەوەدا لەماوەکانی پێشوتردا داوایان لە شارەوانی رزگاریی کردوە کە ئەو زەویانەیان پێبداتەوە، بەڵام ئەوان رەتیانکردوەتەوە.
لایخۆشییەوە، شادیە حسێن- بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: پێشوتر وەزارەتی پەیوەندیدار لە کشتوکاڵ و شارەوانیمان ئاگادار کردەوە، بڕیاردرا زەویەکان بدرێتەوە بە جوتیارەکان، بەڵام نوێنەری ئەوکاتەی شارەوانی لاری هەبو لەسەر ئەو بابەتە، بۆیە کێشەکە وەکخۆی مایەوە.
وتیشی: بەڵام شارەوانیەکانی گەرمیان بەبێ رەچاوکردنی ئەو بابەتە، دەڵێت پێویستم بە نوسراو نیە و لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە تۆمارە لەسەر ئێمە.
لەبەرامبەریشدا، بەرزان کەریم- بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، لەبارەی ئەم کێشەیەوە پێشتر بەرادیۆی دەنگی راگەیاندبو: لە ساڵی ۱۹٨۷ ئەو زەویانە خراونەتە سەر شارەوانی، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەیان نەزانیوە کە موڵکی شارەوانیە و گرێبەستیان بۆ ئەو جوتیارانە کردوە.
وتیشی: گرێبەستەکان بەهەڵەکراون و لە ساڵی ۲۰۱٤ گرێبەستەکان راگیراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگهیی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نهمام دهبنه پهیامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان