
دەنگ نێت
لەکاتێکدا حکومەت رایگەیاندبو مانگی ئاداری ئەمساڵ کارەکانی بەنداوەی خۆرنەوازن لە ناحیەی ئاوەسپی گەرمیان دەستپێدەکات، بەڵام بەوتەی بەڕێوبەری ناحیەکە، پرۆژەکە وەکخۆیەتی و دەستبەکارکردن تیایدا نەکراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا، بەڕێوبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم- رەحمان خانی، بە رادیۆی دەنگی وت: بەنداوی خۆرنەوازان بەهۆی نەبونی نەختینە لە بانکدا کارەکانی راگیراوە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ هەوڵی دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی دەدەینەوە.
لایخۆشیەوە، عەزیز محەمەد- بەرێوبەری ناحیەی ئاوەسپی لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: بەهیچ جۆرێک کارکردن لە بەنداوەکە دەستیپێنەکردوەتەوە، هیچ هەوڵێکی کرداریش لەوبارەوە نەبوە، بەڵکو تەنها پێمانوتراوە هەوڵی تەواوکردنی دەدەین لە کاتێکدا تەواوکردنی بەنداوەکە تەنها 500 ملیۆن دیناری پێویستە.
بەنداوی خۆرنەوەزان دەکەوێتە سەر چەمی ئاوەسپی لەنێوان گوندهكانی: لەک، سهرههنگ و قهواڵی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی له قەزای کفری، بهگوژمهی 14 ملیار دینار لە کۆتایی ساڵی 2009 دا دەست بە کارکردن تێیدا کراوە، تائێستا 11 ملیار دیناری تێیدا خهرج کراوە و 96%ـى كارهكانى بهنداوهكه تهواو كراوه، زیاتر لە پێنج ساڵیشە کارکردن تێیدا وەستاوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵعەلی حەمەساڵح و غالب محەمەد و رێبوار کەریم دەستگیرکران
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گهرمیان داوای قەرەبو دەکات بۆ وشكهساڵیی
-
-
هەواڵ10 ساڵە ئەو شوقانە دروستنەکراون کە بڕیاربو بدرێنە کەسوکاری شەهیدان
-
-
هەواڵتۆڕی هاوپەیمانی 19: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی ئازاد بكەن
-
-
وتاروەزیری خوێندنی باڵا زانکۆی گەرمیان بەرەو کوێ؟!
-
زۆرترین بینراوەکان