دەنگ نێت
تیمى حکومی بزوتنەوەى گۆڕان و تیمى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێی ئیدارەى گەرمیان دەڵێن: ناوچەکە پێویستى بە خزمەتکردنى زیاتر و پەیڕەوکردنى دادپەروەرى و رێگرییە لە قۆرخکارى و دژی دەستوەردانی حزبییش لە حکومەتی خۆجێی گەرمیان دەبینەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سایتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ شەممە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانى، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت بە ئامادەبونى رێکخەرى ژورى حکومەت و باژێروانانى کەلار و کفرى، لەگەڵ تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێیی ئیدارەى گەرمیان کۆبونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا ئەو قەیران و ئاڵنگاریانە خراونەتەڕو کە روبەڕوى هاوڵاتییان و خاوەن پڕۆژە و کەرتەکان بوەتەوە لە گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشداوە کە "جەختیان کردوەتەوە لە پڕۆژە و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاڕاستەى خزمەتکردنى زیاترى خەڵک و سەروەرى یاسا و رێگرى کردن لە قۆرخکارى و دەستوەردانى حزبى لە کاروبارى حکومەت و کەرتەکانى وەبەرھێنان و کشتوکاڵ و تەندروستی".
ئەوەشیخستوەتەڕو کە لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر داواکارى و پێداویستى و ئەنجامدانى پڕۆژە لە بوارە جیاجیاکان لە کەلار و کفرى و ئەو ناوچانەى ئیدارەی گەرمیان کە کەمتر ئاوڕیان لێداوەتەوە و دوپاتکرایەوە کە "پێویستە بە قەبارەى قوربانیدانی گەرمیانیەکان خزمەتێکی باشترى خەڵک و ناوچەکانى بکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان