
دەنگ نێت
سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتیی کفری بۆ پەرەپێدان، هۆکاری دواخستنی شارەکەیان و نەبونی هەلیکار بۆ گەنجەکانیان دەخاتە ئەستۆی حکومەت و دەڵێت: هەرگیز بەدەم داواکاریەکانمانەوە نەهاتوە.
عوسمان قەتارچی، بە رادیۆی دەنگی وت: بەیاننامەیەکمان دژی پشتگوێخستنی شارەکەمان دەرکردوە کە هەرگیز ئیدارەی گەرمیان بەدەم ناڕەزایەتی و نیگەرانیمانەوە نەهاتوە.
هاوکات باسی لەوەشکرد، ئەوان نیگەرانن لەو "پەراوێزخستنەی" کە بەوتەی خۆی بەرامبەر بە قەزای کفری دەکرێت.
وتیشی: لەچەند رۆژی رابردودا کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوبەرەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کراوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک باس لە قەزای کفری نەکراوە.
ئەوەشی خستەڕو، پەراوێزخستنی کفری و نەبونی هەلیکار بۆ دانیشتوانەکەی لە ئەستۆی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرۆکی حکومەتە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لەچەند رۆژی رابردودا رێکخراوەکە گردبونەوەیەکی لەبازاڕی شارەکە ئەنجامدا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە پەراوێزخستنی کفری.
لایخۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، هونەر مەحمود، لەدوای کۆبونەوەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی حکومەت لە ٢٠ـی ئەم مانگە لەبارەی کێشەکانی وەبەرهێنان لە گەرمیان، بە کەناڵی گەلی كوردستان-ی وتوە: "قوباد تاڵەبانی پابەندی كردووین ئەمساڵ 25 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ بكەین، ژمارەیەك پڕۆژەی گەورەی پیشەسازی لە قەزای كفری جێبەجێ دەكرێن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵعەلی حەمەساڵح و غالب محەمەد و رێبوار کەریم دەستگیرکران
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گهرمیان داوای قەرەبو دەکات بۆ وشكهساڵیی
-
-
هەواڵ10 ساڵە ئەو شوقانە دروستنەکراون کە بڕیاربو بدرێنە کەسوکاری شەهیدان
-
-
هەواڵتۆڕی هاوپەیمانی 19: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی ئازاد بكەن
-
-
وتاروەزیری خوێندنی باڵا زانکۆی گەرمیان بەرەو کوێ؟!
-
زۆرترین بینراوەکان