دەنگ نێت
دەستەی گەرمیانی رێکخراوی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگەکان، لە راگەیەنراوێکدا داوای دەستپێکردنی رێکارەکانی دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ زانکۆی گەرمیان دەکات، بەوپێیەی شەش مانگی ماوە بۆ تەواوکردنی ماوەی خولەکەی.
دەستەکە لەو راگەیەنراوەدا دەڵێن: "ئەمڕۆ (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) سێ ساڵ و شەش مانگ بەسەر دەستبەکاربوونی بەڕێز (پ.د. فەرهاد قادر کەریم)، وەک سەرۆکی زانکۆی گەرمیان تێدەپەڕێت، بەوپێیەش شەش مانگی داهاتوو کۆتایی بەو چوار ساڵە دێت کە یاسا بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی دیاریکردووە".
ئاماژەی بەوەشداوە: بەپێی رێکارە بەرکارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ گۆڕانکاریی لە پۆستی هەر سەرۆک زانکۆیەک، دەبێت شەش مانگ پێش کۆتاییهاتنی وادەی یاسایی، لەڕێگەی زانکۆوە بە نوسراو وەزارەت ئاگاداربکرێتەوە، تاوەکوو رێکارە کارگێڕییەکان بۆ دانانی سەرۆکێکی نوێ دەستپێبکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش دەستەکە داوادەکات سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ ئەومەبەستە نوسراو ئاراستەی وەزارەت بکات، تاوەکو وەکخۆی دەیڵێت: "لەکاتی ئاسایی و یاسایی ئەو گۆڕانکارییە ئەنجامبدرێت و ئەو مەسەلەیەش بەدەردی پۆستی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و سەرجەم ڕاگرەکان نەبرێت کە بەشێکیان بەپێچەوانەی ڕێنمایی دانراون و بەشێکی تریشیان سەرباری تەواوبوونی ماوەی یاساییان، بەبیانووی جیاجیا لە پۆستەکانیان هێڵدراونەتەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان