دەنگ نێت
دواین تۆمەتبار لە تۆمەتبارانی سوتاندنی بەشێک لە بینای قایمقامیەتی کەلار لە خۆپیشاندانێکدا لە 2020، لەلایەن دادگاوە بەساڵێک حوکم درا بەشێوەی راگرتنی جێبەجێکردنی حوکمەکە (ایقاف تنفیذ)، واتا ناچێتە زیندان.
نەشاد عومەر، پارێزەری تۆمەتبارەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: تۆمەتبار (محەمەد مەحمود رەحیم) ئەمڕۆ لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە بە ساڵێک زیندانیی حوکم درا، بەڵام ساڵەکەی بەسەردا جێبەجێ ناکرێت و ئیقاف تەنفیزی بۆ دەکرێت.
له 22ـى ئابی 2020، خۆپیشاندانێك دژ به دهسهڵات له كهلار بهڕێوهچو، سهرهتا لهناوبازاڕى شارهكهدا بو، دواتر ئاراستهكهى گۆڕا بۆ بهردهم قایمقامیهتى قهزاى كهلار و توندوتیژی لێكهوتهوه، بەوهۆیەوە بهشێك له بیناى قایمقامیەت سوتێنرا و ئۆتۆمبیلێکی بەڕێوبەرایەتی تاپۆی گەرمیانیش سوتێنرا و هەروەها ئۆتۆمبیلی پۆلیسێکیش کە لەوێ دەوامی دەکرد، سوتێنرا.
بەوتەی برایەکی سزادراوەکەی ئەمڕۆ، زیانی ئۆتۆمبیلەکەیان بۆ پۆلیسەکە بژاردوە.
مەریوان مەحمود، برای محەمەد مەحمود کە ئەمڕۆ دادگا حوکمی دا، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پارەی سەیارەکەمان بۆ پۆلیسە سکاڵاکارەکە گەڕاندەوە و ئەویش سکاڵاکەی کشاندەوە.
لەو دۆسیەیەدا هەردوێنێ دو تۆمەتباری تر لەلایەن دادگاوە بە بێتاوان هەژمار کران، هەروەک سێ مێردمناڵیش پێشتر یەکی بە ساڵێک زیندانیی حوکم دران، بەڵام دواتر حوکمەکەیان هەڵوەشێنرایەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
زۆرترین بینراوەکان