
دەنگ نێت
دوان لە تۆمەتبارانی سوتاندنی بەشێک لە بینای قایمقامیەتی کەلار لە خۆپیشاندانێکدا لە 2020، لەلایەن دادگاوە بە بێتاوان ناسێنران، بڕیاردان لە چارەنوسی تۆمەتبارێکی تریشیان دواکەوتوە بۆ سبەی.
هەردی ئەنوەر، یەکێک لەو تۆمەتبارانە، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ من و دو کەسی تر بە ناوەکانی محەمەد عەلی عەبدولکریم و محەمەد مەحمود رەحیم چوینە بەردەم دادگای تاوانەکانی گەرمیان/ کەرکوک بەتۆمەتی بەشدارییکردن لە سوتاندنی ماڵ موڵکی حکومەت و هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2020ـی کەلار، بەڵام خۆشبەختانە من و محەمەد عەلی بێتاوانیمان سەلمێندرا و بێتاوان دەرچوین.
سوپاسی هەردو پارێزەری خۆبەخشیان (نەشاد عومەر و یاسین ئەنوەر) و چالاکوانان و رۆژنامەنوسانیش کرد کە لەم دۆسیەیەدا هاوکاریان بون.
لایخۆشیەوە، نەشاد عومەر، پارێزەری تۆمەتبارەکان، بە رادیۆی دەنگی وت: دو تۆمەتبارەکە بەهۆی نەبونی بەڵگەی پێویستەوە تۆمەتەکانیان لەسەر لابرا و ئازاد کران، تۆمەتباری سێیەمیش کە محەمەد مەحمود رەحیمە، بڕیاردان لە دۆسیەکەی لەلایەن دادگاوە خرایە سبەینێ.
وتیشی: هەرسێ تۆمەتبارەکە تۆمەتبارکرابون بە سوتاندنی پرسگەی قایمقامیەتی کەلار و سوتانی ئۆتۆمبیلی پۆلیسێک و سوتاندنی ئۆتۆمبیلێکی بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانوبەرە "تاپۆ".
له 22ـى ئابی 2020، خۆپیشاندانێك دژ به دهسهڵات له كهلار بهڕێوهچو، سهرهتا لهناوبازاڕى شارهكهدا بو، دواتر ئاراستهكهى گۆڕا بۆ بهردهم قایمقامیهتى قهزاى كهلار و توندوتیژی لێكهوتهوه و ئۆتۆمبیل و بهشێك له بیناى قایمقامیەت کە چەند فەرمانگەیەکی تریشی تیایە، سوتێنران، بە تۆمەتی بەشدارییکردن لەو کارانەش ژمارەیەک مێردمناڵ و گەنج راگیران و دران بە دادگا، سیان لەو مێردمناڵانە بە سزای ساڵێک زیندانی حوکم دران و دواتر دادگای تێهەڵچونەوە حوکمەکەیانی هەڵوەشاندەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵعەلی حەمەساڵح و غالب محەمەد و رێبوار کەریم دەستگیرکران
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گهرمیان داوای قەرەبو دەکات بۆ وشكهساڵیی
-
-
هەواڵ10 ساڵە ئەو شوقانە دروستنەکراون کە بڕیاربو بدرێنە کەسوکاری شەهیدان
-
-
هەواڵتۆڕی هاوپەیمانی 19: عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی ئازاد بكەن
-
-
وتاروەزیری خوێندنی باڵا زانکۆی گەرمیان بەرەو کوێ؟!
-
زۆرترین بینراوەکان