دەنگ نێت
لەکەلار شوێنێک کە پێشتر دانراوە بکرێت بە دارستانی دەستکرد، کۆمپانیایەک داوای کردوە بیکات بە پرۆژەی نیشتەجێبون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رەزامەندییان داوە بە هەندێک مەرج و داواکارییەوە.
بەگوێرەی ئەو نوسراوەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، کۆمپانیایەک بەناوی (شادی)، داوای کردوە زەوییەک کە لە پشت بینای کەمپی زانکۆی گەرمیانە لە کەلار، پێی بدرێت بۆ ئەوەی بیکات بە پرۆژەی نیشتەجێبون، بۆ ئەم مەبەستەش نوسراوی ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەکان کردوە.
ئەو زەوییەی کۆمپانیاکە داوای دەکات، لە (٥٥٠) دۆنم پێکدێت و بەردەڵانیی لەوەڕگایە و بەشێکە لە پارچە زەوی ژمارە (٨) لە کەرتی (١١٦)ـی بەرلوت و لە (٢٠١٤)ـەوە دانراوە بۆ بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان بۆ ئەوەی بیکات بە دارستانی دەستکرد.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، بەڕێوبەرایەتییەکە لاریی نییە لەوەی ئەو زەوییە بدرێت بە کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی بیکات بە پرۆژەی نیشتەجێبون.
لەبەرامبەر پێدانی ئەو پارچە زەوییەش بە کۆمپانیاکە، مەرجی ئەوەی داناوە کە ئەو بەشەی تری زەویەکە کە دەمێنێتەوە و روبەرەکەی (٧٢١) دۆنمە، لەلایەن کۆمپانیای شادییەوە بکرێت بە دارستانێکی دەستکرد، یان بە هەمان روبەر لە شوێنێکی تری کەلار دارستانێکی دەستکرد دروست بکات و (٥) ساڵ خۆی بەڕێوەی ببات و دواتر بە هەمو ئالیات و کەرەستەکانییەوە رادەستی ئەوانی بکات.
لەئێستادا نوسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە، بۆ ئەوەی رەزامەندی لەبارەوە بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان