دەنگ نێت
پسپۆڕێكی ئابوری پێیوایه ئهوهى ههیه له ئێستادا بازاڕی ئازاد نیە، بەڵکو بازاڕی شێواوە، بهڕێوبهرى بەڕێوبەرایهتى چاودێریی بازرگانی گەرمیانیش رەتیدەکاتەوە کە بازاڕ ئازاد نەبێت.
بیابان نوری، پسپۆڕی دارایی و ئابوری و مامۆستا لەزانکۆی گەرمیان، لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان دا دەڵێت: بازاڕی عێراق و ههرێمى كوردستان بازاڕێكى شێواوه، چونکە ناتوانین بنهماكانى هیچ جۆره سیستهمێكى بهسهردا بچهسپێنین.
دهشڵێت: ئابوری ههرێمى كوردستان له هیچ تیۆرێكدا جێگهى نابێتهوه چونكه ئهوهنده ئاڵۆزن، بەشی هەرە زۆری پێداویستیەکان هی دەرەوەی وڵاتن، بەمەش ناتوانرێت کۆنتڕۆڵی تهواو بكرێت بهسهر پێداویستیەکان دا.
رای بەڕێوبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان پێچەوانەیە لەگەڵ وتهى ئهو پسپۆڕه ئابورییه.
حیکمەت ئەحمەد، باس لهوهدهكات: بازاڕ ٪١٠٠ بازاڕێکی ئازادە، پێمانوانیە ئەوەی دەوترێت کە بازاڕی ئازاد شێواوی دروستکردوە بەوجۆرە بێت، بە پێچەوانەوە دەبێت بەڵگە لەبەردەستدا هەبێت.
هێماى بۆئهوهشكرد: باشترین شت ئەوەیە کە بازاڕی ئازاد هەبێت و خودی بازرگانان کاڵا و بەرهەمەکانیان بە پێشبڕکێ بفرۆشنەوە کە ئهمهش رێگرە لە بەرزبونەوەی نرخ لە بازاڕدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان