دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ناوچه‌كان رێكه‌وتوین لەسەر رێگەدان بە چاندنى برنج و مهرهزهکردن، ئەمەش لەچوارچێوەی 'یاسا و رێنماییه‌كان'.
شادیه حسێن، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌هاوكارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێرى گه‌رمیان و یه‌كه ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كان، رێكه‌وتوین به رێگەدان بۆ چاندنى به‌رهه‌مى برنج بۆ ئه‌مساڵ، به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان.
وتیشى: مه‌رجى ئێمه بۆ جوتیاران ئه‌وه‌یه كه زیاده‌ڕه‌وى نه‌كه‌نه سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاو و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش به چاودێرى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێرى گه‌رمیان ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له سنورى گه‌رمیان دیارىكراو نیه چه‌ند روبه‌رى زه‌وى دەکرێتە مەرەزە.
ئه‌مه له كاتێكدایه 2 ساڵى رابردو به‌هۆى وشكهساڵهوه له گه‌رمیان رێگە به مەرەزەکردن نەدەدرا و قەدەغە کرابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان