دەنگ نێت
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی رەزامەندییان بەخەرجکردنی دەرماڵەی ٦ مانگی فێرخوازانی زانکۆی گەرمیان رادەگەیەنێت، سەرۆکی زانکۆیی گەرمیانیش پشتڕاستی دەکاتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی دەرماڵەی ٦ مانگ بۆ فێرخوازانی زانکۆی گەرمیان.
دەرماڵەکە مانگەکانی (١٠، ١١ و ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٢ و ١، ٢ و ٣ـی ئەمساڵ) دەگرێتەوە.
لایخۆشیەوە، د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، هەواڵەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاستکردەوە و وتی: وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر داوە، پاشان دەنێردرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت و دواتر دەکەوێتەوە سەر بانکی گەرمیان کە تاچەند دەتوانێت پارەکە خەرج بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: دەرماڵەی مانگەکانی (٤ و ٥ـی ئەمساڵیش) خەرجنەکراوە، بۆیە داواکاری دەنێرنە وەزارەتی دارایی بەمەستی خەرجکردنی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە فێرخوازێکی زانکۆی گەرمیان بەر لە چەند رۆژێک لە لێدوانی بۆ رادیۆی دەنگ، رەخنەی ئەوەی گرت کە لە ئەمساڵدا هیچ دەرماڵەیەکیان بۆ خەرج نەکراوە، لەکاتێکدا لە زانکۆکانی سنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە ٤ دەرماڵە وەرگیراوە.
دەرماڵە یان پاڵپشتی دارایی فێرخوازان، بڕە پارەیەکی مانگانەی دیاریکراوە بەمەبەستی پشتگیریی بۆ فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان و بڕەکەی بۆ ئەوانەی لەناو شارەکانن ٤٠ هەزار دینارە و بۆ ئەوانەی دەرەوەی شاریش ٦٠ هەزار دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان