دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان لەبارەی کارکردن بە سیستەمی پریپەیدەوە دەڵێت: ئامادەکاری پێویستی بۆ کراوە و چاوەڕێی گرێبەستی وەزارەتی کارەباین لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تاوەکو ئێستا سیستەمی کارەبای پریپەید لە گەرمیان جێبەجێ نەکراوە و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی کارەباین لەوبارەوە.
وتیشی: دەبێت وەزارەت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە رایدەسپێرێت گرێبەست بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە.
وەک خۆیشی ئاماژەی پێکرد، ئەوان ئامادەکاری پێویستیان کردوە و پلانیان هەیە کە سەرەتا سیستەمەکە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبونەوە دەست پێبکەن و پاشانیش لەنێو بازاڕدا بەکاری بخەن.
سیستەمی پریپەید، واتا هاوڵاتی پێشتر یەکەی کارەبا بکڕێت، بەپێچەوانەی ئێستاوە کە هاوڵاتی دوای بەکارهێنانی کارەبای نیشتمانی پارە دەدات، ئەمەش سیستەمێکە وەزارەتی کارەبا دەیەوێت کاری پێبکات بەشێوەیەک کە کارەبای نیشتمانی بکات بە ٢٤ کاتژمێریی، ئەگەرچی هۆشداری لەوە دەدرێت کە نرخی یەکەی کارەبا زۆر گرانتر دەبێت لەم حاڵەتەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان