دەنگ نێت
بۆماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت ئیداره‌ى گه‌رمیان نوسراوى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كردوه به‌مه‌به‌ستى قهرهبوكردنى ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌ویه‌كانیان به‌ر زه‌وى زیندانیانى سیاسى لە کەلار كه‌وتوه، تاوه‌كو ئێستاش وه‌ڵامى ئه‌و نوسراوه‌مان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
چۆمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبەری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: وه‌ك ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند جارێك سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانى كشتوكاڵ و شاره‌وانى و كاروبارى شه‌هیدانمان كردوه به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوكردنه‌وه ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌ویه‌كانیان بۆ كه‌سوكارى زیندانیان دیارییکراوە، كۆنوسى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان داوه به‌و وه‌زاره‌تانه.
وتیشى: به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامى ئه‌و نوسراوه‌مان بۆ نه‌هاتوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه كراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌رده‌وام ده‌بین له داواكاریه‌كانمان و چاودێرى ده‌كه‌ین، هه‌ركات رێكاره‌كان ته‌واو بو و ئه‌و جوتیارانه قه‌ره‌بو كرانه‌وه ئه‌و زه‌ویانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان