دەنگ نێت
تاوه‌كو ئێستا پاڵاوگه‌ى ئاوى قه‌زاى كفرى جێبه‌جێنه‌كراوه كه بڕیاربو له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوى باوه‌شاسوار ئه‌نجام بدرێت، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ کۆمپانیایەک پرۆژەکەی وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه داوامان كردوه خۆمان ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین.
نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى قه‌زاى كفرى كه بڕیاربو له‌سه‌ر ئاوى به‌نداوى باوه‌شاسوار دروست بكرێت تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه، چونكه 2 جار ته‌نده‌رینى بۆ كراوه و كه‌س وه‌رى نه‌گرتوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: گوژمه‌ى پرۆژه‌كه‌ش خۆى له 700 ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: بۆ ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه داوامان كردوه له ئیداره‌ى گه‌رمیان كه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ خۆمان پرۆژه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، چاوەڕوانى وه‌ڵامین كه له وه‌زاره‌تى ناوخۆوه بۆمان بهێننه‌وه، چونكه بودجه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان