دەنگ نێت
بە پاساوی کوالێتی کۆنترۆڵ، حکومەتی عێراقی قەدەغەی دەکات بار لە هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بگوازرێنەوە، بەو هۆیەشەوە دەیان باری مەرزی پەروێزخان لە دەروازەی خانەقین گیریان خواردوە.
بەپێی نوسراوێکی کوالێتی کۆنترۆڵی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی سەر بە حکومەتی عێراقی بە ژمارە (٢٧٦) لە رێکەوتی (٦/ ٤/ ٢٠٢٣) کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردوە و ئەویش گشتاندنی بەسەر بازگەکان پێکردوە، باس لەوەدەکات پشت بەو پشکنینانەی کوالێتی کۆنترۆڵ نابەسترێت کە لە هەرێم دا دەکرێن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یەکانگیرنییە لەگەڵ ستانداردەکانی حکومەتی عێراقی و پێوەی پەیوەست نین.
ئاماژە بەوەشدەکات هەر بارێک کە لە هەرێمەوە دێت، دەبێت نمونەی بنێردرێت بۆ پشکنینی کوالێتی کۆنترۆڵی عێراقی و دواتر لە دەرەنجامەکان ئاگاداریان بکەنەوە.
بەهۆی ئەم بڕیارەوە دەیان باری شۆفێرانی پەروێزخان لە دەروازەی قەزای خانەقین گیریان خواردوە.
شۆفێرێک بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە شۆفێری هێڵی باشورین لە مەرزی پەروێزخان، لە پێرێوە بارەکانمان راگیراوە و رێگە بە چونمان بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق پێنادرێت.
داواشی لە حکومەتی هەرێم و بەرپرسان و نوێنەران کرد کە بەدواداچون بۆ کێشەکەیان بکەن و چارەسەری بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان