دەنگ نێت
سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی قەڵا لەگەرمیان دەڵێت: رۆژانە توشبوی نوێ بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەکانی مێشک لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، لە ئێستاشدا ٢٢ نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەکەدان.
د. حارس محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: تاوەکو ئێستا رۆژانە حاڵەتی نوێی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەکانی مێشکی مناڵان تۆماردەکرێت، بەشێوەیەک لە کۆی ١٢ پشکنین ٣ بۆ ٤ کەسیان توشبون.
باسی لەوەشكرد: لە ئێستادا ٢٢ نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەی قەڵادان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەوە تاوەکو ئێستا لەگەرمیان زیاتر لە ٣٠٠ مناڵ توشی نەخۆشیەکە بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان