دەنگ نێت
پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان لە گەرمیان کەمی کردوە، وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش جەخت دەکاتەوە کە بەهۆی چاکسازیکردنەوە کارەبا کەمکراوەتەوە، بەڵام زۆر ناخایەنێت.
لە رێکەوتی ۱/٦/۲۰۲۳ کۆمپانیای دانا غاز بڵاویکردەوە بەهۆی چاکسازیەکان لە کێڵگەکانی غاز بۆ ماوەی ۲۹ کاتژمێر بڕی ۱٥۰ ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەمدەبێتەوە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەهۆی چاکسازیەکەوە نزیکەی ۱۰۰۰ مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمی کردوە، لەئێستادا بەشێک لە چاکسازیەکەی کۆمپانیای داناغاز تەواو بوە و نزیکەی ٤۰۰ مێگاوات کارەبا گەڕاوەتەوە.
وتیشی: پێشتر بەشە کارەبای گەرمیان نزیکەی ۱۲٥ مێگاوات کارەبا بوە، بەڵام کراوە بە ۱۰۰ مێگاوات.
لە ئێستادا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبا زیادی کردوە، وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش جەختی کردەوە بڕیارە لە نزیکترین کاتدا چاکسازیەکە تەواو بکرێت، بەڵام کاتی بۆ دیاری نەکرد و وتی: لەنزیکترن کاتدا چاکسازیەکەتەواو دەبێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان