دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گەنجینەی گەرمیان داوای راگرتنی موچەی ٦٠٠ کارمەندی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان دەکات، لەبەرامبەردا ئەو بەڕێوبەرایەتییە دەڵێت: فەرمانبەرەکانمان ئاگادار کردوەتەوە.
کەنعان جەبار، بەرێوبەری گەنجینەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: داوامان کردوە بە راگرتنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی تەندروستی کە کەفیل بون و پشتگیریان بۆ هاوڵاتیان کردوە بۆ وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیریی (سلفەی زەواج) کە پێش قەیرانی دارایی وەرگیراوە.
وتیشی: ئەو کارەمان بەپێی رێنمایی کردوە، چونکە ئەو کەسانە پێشینەیان وەرگرتوە و قەرزەکە نادەنەوە، ئەگینا ئەگەر لە کاتی خۆیدا قەرزەکەی کە بۆیان دیارییکراوە بدەنەوە، هیچ کێشەیەک بۆ کەفیلەکانیان دروست نابێت.
لە بەرامبەردا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، د. سیروان محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: داواکراوە موچەی سەروی ٦٠٠ کارمەندمان رابگیرێت، بەڵام ئێمە ئاگادار کردنەوەمان بۆ کارمەندەکانمان کردوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە ئاگاداربکەنەوە کە پارەیان لەسەرە، پارەکان بدەنەوە.
وتیشی: دروست نییە لەکاتێکدا فەرمانبەرەکانمان موچەیەکی زۆریان پاشکەوتکراوە و لای حکومەتە، کەچی موچەکانیان رابگیرێت.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بە حاڵەتێکی 'سەیر'یش کرد و وتی: یەکێک لەو فەرمانبەرانەمان کە لەلایەن گەنجینەی گەرمیانەوە داوای راگرتنی موچەکەی کراوە، کەفیلی فەرمانبەرێکە لە خودی بەڕێوبەرایەتی گەنجینە کە پێشینەی هاوسەرگیریی وەرگرتوە و فەرمانبەرەکەی ئێمە بوە بە کەفیلی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان