دەنگ نێت
دو تیمی پاکسازی و هەڵگرتنەوەی مین لە گەرمیان دەست بەکارکردن دەکەنەوە، بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی مینی ناوچەکەش دەڵێت: لە تیلەکۆوە دەستمان بە هەڵگرتنەوەی مین کردوە.
جەلال جەعفەر، بەرێوبەری گشتی کاروباری مین لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ٢ تیمی هەڵگرتنەوەی مین لە بەڕێوبەرایەتیمان کە پێکدین لە ٢٤ کەس، دەستیان بەکارکردن کردوەتەوە.
وتیشی دەزگای کاروباری مین ئۆتۆمبیلێکی بۆ دابین کردوین و ئەرکی دابینکردنی سوتەمەنیەکەشی لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە دەبێت.
لە بارەی دەستپێکردنەوەی کارەکانیانەوە، وتی: لە گوندی تیلەکۆ لە هەردو کێڵگەی مینی سورکەزلی و هەنجیرە دەستمان بە هەڵگرتنەوەی مین کردوە کە ٤١ بۆ ٦٢ هەزار مەتر روبەری پیسبوی بەمین تێدایە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ٦٠ ملیۆن مەتر دوجا لە گەرمیان بە مین چێنراوە، لەو روبەرەش نیوەی پاککراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان