دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان 70 به‌نزینخانه‌ى بێمۆڵه‌ت بونیان هه‌یه، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش ده‌ڵێت: بڕیارى دادگا بۆ داخستنى ئه‌و به‌نزینخانانه هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراون.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌نزینخانه بێمۆڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى به‌نزیخانه مۆڵهتدارهكانى كه‌لار و كفرى له دادگا بڕیارى داخستنیان دراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕیاره وه‌كپێویست له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه جێبه‌جێنه‌كراوه، ئه‌گه‌رچى دادگا بڕیارهكهشى ئاراسته كردون.
وتیشى: له‌ماوه‌كانى رابردودا پێشنیارى ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌م به‌نزینخانانه چه‌ند دانه‌یه‌كیان بكرێن به‌یه‌ك و به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان مۆڵهیان پێبدرێت به‌شێوه‌ى فه‌رمى، چونكه ژماره‌یان 70 به‌نزینخانه‌یه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه هه‌نگاو بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌نراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان