دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان داوا لە جوتیاران دەکات جاڕەکانیان نەسوتێنن، دەشڵێت: ئەو کارە زیانی زۆری هەیە بۆ کێڵگەکان.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئاراستەی جوتیارانی گەرمیانی کردوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: له دواى ئهنجامدانى پڕۆسهى دروێنهى كێڵگه کشتوكاڵیەكانى گهنم وجۆ، دياردهی سوتاندنى پاشماوهكانى دواى دروێنه لەلایەن بەشێک له جوتیارانەوە بەدی دەکرێت، گوايه به مهبەستى پاكکردنهوهى زهوييهكانيان له دهغڵ و پوش.
دەشڵێت: ئهم كاره دهبێته هۆى پيسبونى ژينگه و لهناوچونى خهسڵهتهكانى بەپیتی خاک، جگە لەوەی هەندێک جاریش زیانی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
هەروەک رێنمایی جوتیارانیش دەکات بەوەی باشتر وايه پاشماوهكان بمێننەوە و لە ساڵی چاندنی داهاتودا لەگەڵ کێڵانی زەوی دا تێکەڵ بە خاک ببێت، بەمەش دەبێتە هۆی پارێزگاری لە بەپیتی خاک و خهسڵهتی کێڵگەکان.
ئەم بڵاوکراوەیەش دوای ئەوەهات کە لەگەڵ هاتنی هاوین و تەواوبونت دروێنەدا حاڵەتەکانی سوتانی جاڕ و لەوەڕگا لە سنوری گەرمیان زیاد دەکە ، ئەگەرچی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاماژە بەوەدەکات هۆکاری روداوەکان نەزانراون، بەڵام گومان دەکرێت هەندێکجار جوتیاران خۆیان ئەو کارە بکەن بە پاساوی پاککردنەوە و بە پیتکردنی کێڵگەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان