دەنگ نێت
بەڕێوبەری پرۆژەی رێگای کەلارـ سلێمانی دەڵێت: لەئێستادا کارکردن لە پرۆژەکە رانەگیراوە و دەستبەکاربوەتەوە و هەفتانە ۲٥۰ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەکرێت.
رابەر سەعید عوسمان، ئەندازیار و بەڕێوبەری پرۆژەی رێگای کەلارـ سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەئێستادا کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو بودجەیەی بۆی تەرخان کراوە کاری تێدا دەکرێت.
وتیشی: هەفتانە ۲٥۰ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەکرێت.
لەسەدا ٥٨ـی پرۆژەکە تەواو بوە و ٦۰ ملیاری پێویستە بۆ تەواوکردنی ئەو بەشانەی دیکەی کە ماون، بەوتەی ئەو ئەندازیارە: ئەگەر مانگانە ٥ ملیاریشی بۆ تەرخان بکرێت، هێشتا ساڵێکی پێویستە بۆ تەواوکردنی.
باسی لەوەشکرد: تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە کەوتوەسەر ئەوەی چەندێک زیاتر گوژمەی بۆ دابین بکەن، تاگوژمەکە زیاتر بێت زوتر پرۆژەکە تەواو دەبێت.
لەبارەی ئەوەی تەرخانکردنی ۲٥۰ ملیۆن دیناری هەفتانە بە ماوەی چەندێک پرۆژەکە تەواو دەکات، رابەر سەعید وتی: ئەگەر هەمو هەفتەیەک ئەم بڕە پارەیە لەکاتی خۆیشی بدرێت، هێشتا ٥ ساڵی دیکەی دەوێت بۆ تەواوبونی پرۆژەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان