دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه حكومه‌ت بڕیارى خه‌رج كردنى زیاتر له 800 ملیۆن دینارى داوه بۆ دروستكردنى پاڵاوگه‌ى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ڵێنده‌ر وه‌رینه‌گرتوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: داوامانكردوه له ئیداره‌ى گه‌رمیان خۆمان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بكه‌ین.
نەوزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى باوه‌نور بۆ 2 جار داومانه به ته‌نده‌رین، به‌ڵام هیچ به‌ڵێنده‌رێك وه‌رى نه‌گرت، دواجار ناچاربوین نرخى بڕگه‌كانى زیاتر بكه‌ین بۆ 1 ملیار و 150 ملیۆن دینار، بۆ جارى سێیه‌میش داومانه بە ته‌نده‌رین، به‌ڵام هه‌ر به‌ڵێنده‌ر وه‌رى نه‌گرت.
وتیشى: بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت نوسراومان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردوه كه پرۆژه راسته‌وخۆ خۆمان ته‌واوى بكه‌ین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئیداره‌ى گه‌رمیانین كه ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بهێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار ببین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان