دەنگ نێت
بڕیارە کامێرای (پۆینت تو پۆینت) لە رێگاکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت، لەبارەی دانانی ئەم سیستەمە تازەی کامێرا لە گەرمیان، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ رونکردنەوە دەدات.
سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) هەر پێنج کیلۆمەترێک کامێرایەک دادەنرێت لە رێگای دەرەوەی شارەکان، ژمارەی ئەو کامێرانەی کە بڕیارە لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێن 225 کامێرایە.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیارە لەسەرجەم رێگاکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان کامیراکە دابنرێت، بەڵام هیچ زانیاریەکمان نیە لەسەر کامێرای پۆینت تو پۆیت جارێک دابنرێت لەسنورەکانی گەرمیاندا.
وتیشی: بەپێی ئەوەی پلانی بۆ دانراوە دادەنرێت، بەڵام کەی لە گەرمیان دادەنرێت؟ نازانم، بەڵام لەئایندەدا دادەنرێت.
کامێرای (پۆینت تو پۆینت) لە ئێستادا لە رێگای سلێمانی- دوکان دانراوە، ئەمەش رەخنە و گلەییەکی زۆری لەلای خەڵکیی دروست کردوە و داوا دەکەن پێش دانانی کامێرا چاودێرییەکان، شەقامە دەرەکییەکانی نێوان شار و شارۆچکەکان چاک بکرێن.
بەپێی وتەی بەرپرسانی هاتوچۆ: هەر شۆفێرێک کە بەو شەقامەدا تێپەڕ بێت ئەگەر لە سەرجەم کامێراکانیش بدات بە خێرایی تەنها سزادانی یەک کامێرایانی کە زۆرترین خێرایی هەبووە بۆ هەژمار دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان