دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: كاركردن له به‌رزه پرده‌كه‌ى نێوان كه‌لار رزگارى ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه له هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه چینى دوه‌مى شەقامەکە ئه‌كرێت و دواتر قیر ده‌كرێت.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كاركردن له به‌رزه پرده‌كه‌ى نێوان كه‌لار رزگارى دهستىپێكردوهتهوه، له ئێستادا به‌ردى شكاوى و كراشتۆنمان كردوه و له هه‌فته‌ى داهاتوه‌ته‌وه چینى دوه‌مى ئه‌كرێت و دواتر قیر ده‌كرێت.
بەرزە پردەکە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە ئەنجام دەدرێت لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک لەناوبازاڕی شارەکە بۆ دروستکردنی مۆڵێک، بەڵام تەواوکردنی بەرزەپردەکە نزیکەی 2 ساڵ دواکەوتوە، ئەویش بەوهۆیەی ئەو بودجەیەی بۆی دیاریکراوە کەمتر بوە لەوەی دەیەوێت.
سەرۆکی شارەوانی کەلار، ده‌شڵێت: گوژمەى ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى له 3 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار ده‌بینێته‌وه، له ئێستاشدا نزیكه‌ى 2 ملیۆن دۆلارى بۆ خه‌رج كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ندێكى بۆ جوانكارى ده‌ڕوات، به‌ڵام سەرەتا دەیکەینەوە و ده‌یخه‌ینه خزمه‌تى هاوڵاتیانه‌وه، دواتر جوانكارییهكانى بۆ ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان