دەنگ نێت
دیاردەی لەمپەری نایاسایی و بەخێوکردنی مەڕوماڵات لە گەڕەکانی شاری کەلار روی لە زیادبون کردوە، سەرۆکی شاراوانی کەلاریش دەڵێت: دەستمان بەلابردنیان کردوە و بنبڕیان دەکەین.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگی وتی: پێشتر ئاگاداریمان بڵاوکردوەتەوە بۆ هاوڵاتیان کە ئەم دیاردانە قەدەغەیە، وەک ئاژەڵ بەخێوکردن و دروستکردنی لەمپەری نایاسایی و یان دروستکردنی باخچە و قۆرغکردنی بۆ ماڵێک.
وتیشی: هەفتەیەکە لە گەڕەکانی کەلاری نوێ و کەلاری کۆنەوە دەستمان بەلابردنیان کردوە.
لەبارەی ئەوەی تا کەی بەردەوام دەبن لە لابردنی ئەو دیاردانە، سەرۆکی شارەوانی کەلار باسی لەوەکرد: ئەو دو گەڕەکەمان تەواوکردوە و دێینە گەڕەکانی تریش و ئەو دیاردانەتریش بنبڕدەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان