دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار باسى له‌وه‌كرد كه رێكاره‌كانى تاپۆكردنى گه‌ڕه‌كى سیروان ته‌واو بوه و له تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیانه به‌مه‌به‌ستى تاپۆكردنى، به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیانیش ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، له لێدوانێكیدا پێشتر بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و گه‌ڕه‌كانى كه به زیاده‌ڕه‌وى دروست كراون له قه‌زاى كه‌لار، له‌سه‌ر كۆى بڕگهكانیان كار كراوه، یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه گه‌ڕه‌كى سیروانه كه له ئێستادا ته‌واو بوه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیانه به‌مه‌به‌ستى تاپۆ كردنى.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌كره‌م ره‌زا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: مانگێك به‌ر له ئێستا دۆسیه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه هاتوه‌ته لامان به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى، به‌ڵام هه‌ندێك گرفتى تێدابوه ناردومانه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانى كه‌لار به‌مه‌به‌ستى چاككردنى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌لاى ئێمه نیه، چونكه شاره‌وانى كه‌لار بۆی نههێناوینهتهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان