دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ڵێت: ناحیه‌كه له ئێستادا بۆ تاپۆكردنى روپێوى بۆ كراوه، له ئێستاشدا له قۆناغى دروستكردنى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراومان ئاراسته‌ى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان كردوه.
وه‌حید یوسف، بە رادیۆى ده‌نگی راگەیاند: ناحیه‌ى باوه‌نور نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى نیه، ئه‌وه‌ى هه‌بوه نه‌خشه‌ى كهرتیه و ئه‌وانه‌ش پێویستى به نوێكردنه‌وه هه‌یه، چونكه زۆر كۆنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئێستادا روپێوى ته‌واوى ناحیه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستى تاپۆكردنى و دروستكردنى نه‌خشه‌یه‌كى نوێ كه بۆ ماوه‌ى 2 مانگى خایاند.
وتیشى: له ئێستادا نوسراومان ئاراسته‌ى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان كردوه داوامان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانان كردوه دیزاینێكى نوێ بكرێت بۆ ناحیه‌كه به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى نه‌خشه‌یه‌كى تازه بۆى.
ده‌شڵێت: ئێستا ناحیه‌كه خۆى له 7 گه‌ڕه‌ك ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان