دەنگ نێت
لێپرسراوى هۆبه‌ى كوشتارگه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ماوه‌ى 4 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا زیاتر له 2 هه‌زار و 700 سه‌ردان و پشكنین كراوه بۆ سه‌ربڕخانه و ماركێته‌كان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 1 تەن گۆشتی خراپ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
د. دلێر محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى 4 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 2 هه‌زار و 754 سه‌ردان و پشكنین كراوه بۆ سهربڕیخانه و گۆشتفرۆشه‌كان و ماركێته‌كان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 1189 كیلۆ گۆشتى سور و گۆشتى سپى و ماسى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، له‌گه‌ڵ 40 كیلۆگرام جگه‌رى به‌ستودا.
وتیشى: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 561 كیلۆ لە به‌رهه‌مه شیرهمهنیهكانى وه‌ك ماست و په‌نیر و شیر، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له باره‌ى سهرپێچیهكانهوه جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ماوه‌ى 4 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 117 سه‌رپێچى تۆمار كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان