دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كى باڵا پێكهێنراوه بۆ دروستكردنى شێڵته‌رێك بۆ ئه‌و سه‌گانه‌ى بیڵانهن و بڵاوبونه‌ته‌وه له نێو قه‌زاكه‌دا.
ئه‌كره‌م ساڵح، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ئێستادا یاسایه‌ك ده‌رچوه بۆ دروستكردنى شێڵته‌رى تایبه‌ت (پەناگە) به سه‌گه بێلانه‌كان و له شوێنه‌كانى دیكه‌ى كوردستان دروستکردنی ئەو شێڵتەرانە ده‌ستیپێكردوه، له گه‌رمیانیش لیژنه‌یه‌كى باڵا پێكهێنراوه له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
وتیشى: ئه‌ركى دروستكردنى شێڵته‌ره‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى شاره‌وانى كه‌لار، ئه‌ركى خزمه‌تكردن و سهرپهرشتیكردنیشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا چاوهرلڕوانین رێكاره‌كانى دروستكردنى ئه‌و شێڵته‌ره ده‌ست پێبكات، ئێمه وه‌ك شاره‌وانى هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ئه‌بین.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئامارێك به‌رده‌سته كه چه‌ند سه‌گى بێلانه له سنوره‌كه بونى هه‌یه سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار وتی: هیچ ئامارێك به‌رده‌ست نیه، بەڵام رۆژ له رۆژ ژمارەکە زیاتر ئه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزا‌کان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان