دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت پرۆژەی نیشتەجێبونی رۆیاڵ سیتی کە لە ٣٠٠ یەکە پێکدێت، چاوەڕێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ دەستپێکردنی.
هونەر مەحمود، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پرۆژەی 'رۆیاڵ سیتی' لە قەزای کەلار لە نزیک گەڕەکی پەنجا ماڵەکە دروست دەکرێت، پرۆژەیەکی بازرگانیە و یەکەکانی بەشێوەی (های کۆست)ـن.
وتیشی: پرۆژەکە لە ۳۰۰ یەکەی نیشتەجێبون پێکدێت و لەسەر روبەری ٥۰ دۆنم زەوی دروست دەکرێت.
بە وتەی بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان سەرجەم رێکارەکانی تەواو بوە و چاوەڕێی گەڕانەوەی فەرمانی کۆتایین لە ئەنجومەنی وەزیران.
هاوکات لە بارەی کڕین فرۆشتن بەیەکەکەوە باسی لەوەکرد: جارێ نابێت یەکەکان بفرۆشرێن، بەڵکو تەنها حجز کردن هەیە، بەوجۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان