دەنگ نێت
بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی دەکات دوای تەرخانکردنی ٢٥٠ ملیۆن، سەرچاوەیەکیش لە بانکی هەرێم لەسلێمانی دەڵێت: بەردەوام دەبین لە خەرجکردنی پارە بۆ پرۆژەکە.
بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، عەدنان خەلیل، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیار دراوە بە بەردەوامی پارە بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج بکرێت، بۆ ئەم هەفتەیەش بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار خەرجکراوە.
وتیشی: ئێمە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەمان ئاگادارکردوەتەوە و رەزامەندی پیشانداوە لەوەی دەست بەکارکردن لە پرۆژەکەدا بکاتەوە و لە ئێستادا ئامێرەکانی دەست بەکارکردن دەکەنەوە.
لایخۆشیەوە سەرچاوەیەکی فەرمی لە بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەردەوام دەبین لە خەرجکردنی پارە بۆ پرۆژەکە، بەمەبەستی بەردەوام بونی و رانەوەستانی.
پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی تەنها لە ٣ مانگ دا سێ جار کارکردن تیایدا وەستاوە، بەشێوەیەک لە سەرەتای شوبات کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا و لە ناوەڕاستی هەمان مانگ کارکردن تیایدا دەستیپێکردەوە. دواتر لە ١٠ـی ئادار کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا، لە ١٤ـی ئادار: کارکردن تیایدا دەستیپێکردەوە، بەڵام دوای کەمتر لە مانگێک و لە سەرەتای نیسان دا جارێکی کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان