دەنگ نێت
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: لەبەر سێ هۆکار نوسراومان کردوە بۆ ئیدارەی گەرمیان کە ئەو خانوانەمان ناوێت بڕیارە بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دروست بکرێن، ئیدارەی گەرمیانیش جەخت لە بابەتەکە دەکاتەوە.
موقەدەم: سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەسەرەتاوە ۲۰۰ خانومان بۆ دانرابو، دواتر کەمکرایەوە بۆ ۱۷٥ خانو، دواتر کەمکرایەوە بۆ ۱٥۰ خانو، ئەمەش لەکاتێکدایە ۳٥۰ کارمەندمان داوای کردوە خانو وەربگرێت.
وتیشی: یەکێکی تر لە هۆکارەکان ئەوەیە هەرجارەو لەگەڵ کەمکردنەوەی ژمارەی خانوەکان پێشەکیەکەی زیاد ئەکرا بەجۆرێک بۆ خانویەکی ۱٦۰ مەتری جاری یەکەم ٥ هەزار دۆلار بو، بەڵام دواتر زیاد کرا بۆ ٦ هەزار دۆلار.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان هۆکاری سێیەمی گەڕاندەوە بۆ شێوازی دابەشکردنی خانوەکان و وتی: بەشی پێشەوەی کە روەو شەقامەکەیە داویانە بە کارمەندانی پۆلیس، بەڵام بەشی پشتەوەیان بە کارمەندانی هاتوچۆ داوە و شێوازی دابەشکردنی یەکەکانیش بە هەڵبژاردن نەبوە.
باسی لەوەشکرد کە لەساڵی ۲۰۰٥ـوە کارمەندەکانیان سودمەند نەبون لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبون، وتی: چاوەڕێ دەکەین پرۆژەیەکی تر دەرچێت، ئەوکات داوا دەکەین بەشێکمان بۆ دانرێت.
لەبەرامبەردا بەڕێوبەری کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی گەرمیان جەخت لە بابەتەکە دەکاتەوە و دەڵێت: قیست و پێشەکی پرۆژەکە زۆرە.
دەربارەی ئەوەی کەواتا بۆچی نرخەکان کەم ناکرێنەوە، عەمید: حسێن شێرزاد، بۆ رادیۆی دەنگ وتیشی: ناتوانین فشار بخەینە سەر کۆمپانیاکە بۆ کەمکردنەوەی پێشەکی و قیسەتەکان، چونکە رێنمایی وەبەرهێنانە.
پرۆژهى یەکەی نیشتەجێبونی كارمهندانى وهزارهتى ناوخۆ خۆى له ۱۲٥۰ یهكه دهبینێتهوه، بە وتەی بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان هەمو رێكارهكانى وهرگرتنى مۆڵهتى بۆ تهواو كراوه و ئاراستهى دهستهى وهبهرهێنانیان كردوه بۆ ئهوهى بڕیارى ئهنجومهنى وهزیرانى بۆ وهربگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان