دەنگ نێت
وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیان ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تى كاره‌با بڕیارى داوه سیسته‌مى پریپه‌ید بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، له گه‌رمیانیش هه‌مو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و سه‌ره‌تاش له پرۆژەکانی نیشتەجێبونەوە "سیستیهكان" ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌باى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى كاره‌با بڕیارى داوه سیسته‌مى پریپه‌ید كه به كارت كارده‌كات، جێبه‌جێ بكرێت، له گه‌رمیانیش هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
وتیشى: سه‌ره‌تا له پرۆژەکانی نیشتەجێبون "سیتیه‌كان"ـه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین، چونكه یه‌ك فیده‌ریان هه‌یه و بێ گرفتن.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: چاوەڕێى كۆتا بڕیارى وه‌زاره‌تین كە لەگەڵ کۆمپانیا گرێبەست بکات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار بین.
سیستەمی پریپەید (کارت) بەشێوەیەک کاردەکات کە هاوڵاتی بەپێچەوانەی ئێستاوە کە دوای بەکارهێنان پارە دەدات، دەبێت پێش بەکارهێنان کارتی پریپەید بکڕێت و بەگوێرەی گوژمەی کارتەکە کارەبای پێدەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان