
دەنگ نێت
ئه‌و پرۆژه یه‌كه نیشتهجێبونهى كه بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دروست ده‌كرێت و خۆى له 1250 یه‌كه ده‌بینێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە کەلار هه‌مو رێكارێكى ته‌واو بوه و ته‌نها بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ماوه.
پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ده‌شتى بهرلوتهوه ئه‌نجام ده‌درێت، له سه‌ر روبه‌رى نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى دروست ده‌كرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى یەکوی نیشتەجێبونی كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه خۆى له 1250 یه‌كه ده‌بینێته‌وه، هەمو رێكاره‌كانى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى بۆ ته‌واو كراوه و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ وه‌ربگیرێت.
وتیشى: هاوكات نوسراوێكمان بۆ هاتوه هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ین بۆ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى به‌مه‌به‌ستى رێكخستن و روپێوکردنی پرۆژه‌كه تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ى رهزامهندیهكهى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌و پرۆژه‌یه نزیكه‌ى 100 یه‌كه‌ى بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرترێکخراوەکانى گه‌رمیان چاوەڕێی بەشداریی زیاتری کچان دەکەن
-
-
هەواڵئەو بەنداوەی 16 ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد بڕیارە ئەمساڵ تەواوبکرێت
-
-
هەواڵچارهنوسى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
زۆرترین بینراوەکان