ده‌نگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له مانگێكه كاركردن له پرۆژه‌ى رێگاى كه‌لار- سلێمانى راگیراوه و تاوه‌كو ئێستا ده‌ستى پێنه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى رێگه‌وبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى خه‌رج نه‌كردنى بودجه‌یه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى زیاتر له مانگێكه كاركردن له رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانى راگیراوه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه بڕیاربو هه‌فتانه بۆى خه‌رج بكرێت.
وتیشى: به‌پێى بڕیارێكى بانكى ناوه‌ندى سلێمانى بڕیاربو هه‌فتانه بڕى 250 ملیۆن دینار خه‌رج بكرێت بۆ بهڵێندهرى پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ خه‌رج كردنى هه‌ندێك بودجه‌ى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى نه‌وه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له مانگێكه تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كراوه، هه‌ربۆیه كۆمپانیاكه‌ش كاره‌كه‌ى راگرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان