دەنگ نێت
لە قەزای کفری پەیمانگای تەکنیکی دەکرێتەوە کە سەر بە کۆلێژی تەکنیکی کەلار دەبێت، راگری کۆلێژەکە دەڵێت: لە پرۆپۆزەڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیاندا جێگیر کراوە.
بڕیارە لەقەزای کفری پەیمانگایەکی تەکنیکی بکرێتەوە کە ئەمەش هاوكاته به گۆڕینی کۆلێژی تەکنیکی کەلار بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گهرمیان.
د.چیا حەسەن، راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: پەیمانگای تەکنیکی لە قەزای کفری دەکرێتەوە کە پێکدێت لە هەردو بەشەکانی: ژمێریاری و شیکاری نەخۆشیەکان.
وتیشی: ئێمە لە پرۆپۆزەڵی بون بە زانکۆی کۆلێژەکەمان ئەوەمان جێگیرکردوە کە بکرێتهوه، بەڵام رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هێشتا لەسەر ئەو بابەتە به فهرمی نهدراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان