ده‌نگ نێت
ژماره‌ى ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌ویه‌كانیان به‌ر زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان ده‌كه‌وێت 41 جوتیارن، به‌رێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كه‌لاریش ده‌ڵێت: سه‌رژمێرى كراوه بۆ زه‌ویه‌كانیان كه نزیكه‌ى 170 دۆنم زه‌ویه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و جوتیارنهى زه‌ویه‌كانیان به‌ر زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌ى روبارى سیروان ده‌كه‌وێت 41 جوتیارن ژماره‌ى زهویهكانیشیان 165 بۆ 170 دۆنم زه‌ویه.
وتیشى: گرفتێ: لێره‌دا هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه زیاتر زه‌وى به‌رده‌ڵانن و كه‌متر كشتو‌كاڵى تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكیان گرێبه‌ستیان نیه، به‌ڵام بۆماوه‌یه‌كى زۆره به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئێمه سه‌رژمێریمان كردوه و ئاراسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیمانى ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوكردنه‌وه به‌پێى "واقع حال" نه‌ك به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان، چونكه به‌شێكیان گرێبه‌ستیان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پشتگیریان ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان