ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان رایگه‌یاند كه تۆڕى ئاوى پرۆژه‌ى لانه ستى له كه‌لار تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لاره‌وه وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه نازانین چى پێداویستیه‌ك له‌و پرۆژه‌یه به‌كارهێنراوه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا رایگه‌یاند: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار تاوه‌كو ئێستا تۆڕى ئاوى پرۆژه‌ى لانه ستى له كه‌لار وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه و بۆشمان رۆننهبوهتهوه هۆكاره‌كه‌ى چیه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون پێویسته راى ئێمه وه‌ربگیرێت و سێت و دیزاینه‌كه‌ى ئاراسته‌ى ئێمه بكرێت، له سه‌رده‌مى پرۆژه‌ى لانه ستى كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى راوێژكاریهوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا ئیشى ئێمه ته‌نها به‌راوردكردنى كه‌ره‌سته‌كان بو.
ده‌شڵێت: هیچ بهراوردكاریهكمان بۆ ئه‌و كه‌ره‌ستانه نه‌كردوه و ناشزانین چ بۆریهكى بۆ به‌كارهێنراوه و شێواز و كوالێتیه‌كه‌ى چیه و چۆنه، بۆیه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان ناچێته ژێربارى پرۆژه‌یه‌ك كه نه‌زانێت چى تێدا به‌كارهاتوه به‌پێى ئه‌و دیزاینه‌ى بۆى په‌سه‌ند كراوه.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: هۆكارى وه‌رنه‌گرتنى پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانه‌وه ئه‌وه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزا‌کان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان