دەنگ نێت
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار زانیاری لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە نێو مناڵان دەخاتەڕو و دەڵێت: ٤ حاڵەت تۆمارکراوە.
د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: تاوەکو ئێستا لەگەرمیان ٤ توشبوی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە مناڵاندا لەلامان تۆمارکراون و لە بەشی نەخۆشخانەی قەڵا بۆ چاودێری ورد و نەخۆشیە گواستراوەکان خەوێنراون و چاودێری دەکرێن.
وتیشی: گوماندەکرێت چەند توشبویەکی دیکەش هەبن.
لەبارەی هۆکاری نەخۆشیەکە و رادەی مەترسیەکەی، باسی لەوەکرد نەخۆشیەکە ڤایرۆسیە و نیشانە و لێکەوتەکانی جۆراوجۆرن و سەرئێشە و تا و کۆکە و سکچون و رشانەوەی لەگەڵدایە، هاوکات نەخۆشییەکی گوازراوەیە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە مناڵاندا بڵاوکردەوە و بەوتەی خۆی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچونی زیاتر دەنێرێتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
بەڵام بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار ئەوەی رەتکردەوە هیچ لیژنەیەک بۆ گەرمیان نێردرابێت و بەوتەی خۆی "ئاگاداری ئەو بابەتەش نین، بەڵام کۆبونەوەمان لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕی مناڵان کردوە کە ئامادەکاری پێویست بکرێت".
* وێنەکە لە پەیجی نەخۆشخانەی گشتی کەلار وەرگیراوە و پەیوەندی بە نەخۆشییەکەوە نییە
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان