دەنگ نێت
شۆفێری بارهەڵگرێكی دەروازەی پەروێزخان دەڵێت بە بێ هۆکارێکی دیاریکراو رێگریان لێدەکرێت لە دەروازەکە دەربچن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، سەرپەرشتیاری دەروازەکەش دەڵێت: ئەو شۆفێرە هەڵەی کردوە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک بڵاوکراوەتەوە، شۆفێرێکی بارهەڵگر بەناوی (کاوە عەسکەر)، باس لەوەدەکات لەنێو دەروازەی پەروێزخان لە کاتژمێر ٨ـی ئێوارە بۆ ١١ـی شەو رێگیریان لێدەکرێت لە مەرزەکە دەربچن، ئەمەش بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن.
هاوکات باسی لەوەکرد؛ ئەگەر هیچ بارێکمان پێنەبێت بۆمان هەیە بگەڕێینەوە، بەڵام دەرگایان لەسەر بارهەڵگرەکان داخست و رێگەیان نەداوە هیچ کەس بگەڕێتەوە.
لەبەرامبەردا سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان رەدی دەکاتەوە رێگریان کردبێت و ئۆباڵی حاڵەتەکە دەخاتە ئەستۆی شۆفێرەکە.
عەباس ئیسماعیل، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ ڕێگریەکمان لە شۆفێرەکان نەکردوە، بەڵام ئێمە هەمیشە لە کاتێکی دیاریکراودا کە کاتژمێر ٨ـی شەوە، لە رێگەی لیژنەیەکەوە دڵنیا دەبین کە هیچ ئۆتۆمبیلێک لە دیوەی ئێران نەماوە و ئینجا دەرگا دادەخرێت.
وتیشی: ئەو شۆفێرە هەڵەی کردوە، داوای کردوە تەنها رێگا بە داخلکردنی ئەو بدرێت و پاشان دەرگاکە دابخرێتەوە و چاوەڕێی شۆفێرەکانی دیکە نەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان