دەنگ نێت
نوێنەری سەنتەری میترۆ لە بادینان، رایگەیاند: رۆژنامەنوسی ئازادکراوی بادینان: ئومێد بەرۆشکی، ئەمڕۆ جارێکی تر لە شاری دهۆک لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستگیرکراوەتەوە.
ئەیهان سەعید، لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئەمرۆ کاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ ھێزێک بەناوی ئاسایشی دھۆک و بەجلی مەدەنی و دوو ئۆتۆمبێل ھەلدەکوتنە سەر شوێنی حەوانەوەی رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لە جاددەی K.R.O لە ناوەندی شاری دھۆک و لەگەڵ رۆژنامەنوس یاسر ئەبدولرەحمان دەستگیری دەکەن و ھەموو کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانی (سێ کۆمپیۆتەر، لاپتۆپێک، کامێرا و مایک) دەستبەسەر دەکەن و لەگەڵیان خۆیان دەیبەنە ئاسایش.
وتوشیەتی: دەستگیرکردن و رفاندنی ئومێد بەرۆشکی و یاسر عەبدولرەحمان بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک و بێ بڕیاری دادگا و بێ ئاگاداری سەندیکای رۆژنامەنوسان بووە لە کاتێکدا ئەمە دژی یاسای ژمارەی ٣٥ی رۆژنامەگەری کوردی یە.
پێیشیوایە "ھەوڵ و پیلانێکی دیکەیە ھەیە بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاکوانان لە پارێزگای دھۆک و بە تایبەتی ئەوای دوای سزایەکی نادادپەروەرانە ئازاداکراون".
ئومێد بەرۆشکی، یەکێک بو لە گیراوانی بادینان و لە ٢٠١٩ دەستگیرکرا و دوای ٢١ زیندانیی، لە شوباتی ٢٠٢٢ پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی، ئازاد کرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان