دەنگ نێت
به‌هۆى قهرهبونهكردنهوهى 5 ماڵه‌وه، تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه 200 مه‌تر جادەی پشتێنه‌ى كه‌لار بە دیوی گرده‌گۆزینه ته‌واو بكرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: ئه‌و ماڵانه له رێكارى وه‌رگرتنى قهرەبوەكانیاندان.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانی كه‌لار، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و ماڵانه‌ى به‌ر ئه‌و جاده‌یه كه‌وتون 11 ماڵن، 6یان قهرەبوهكانیان وه‌رگرتوه و خانوه‌كانیان روخاندوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه 5 ماڵن له ئێستادا له رێكارى ته‌واوكردنى مامهڵهكانیانن له ئیداره‌ى گه‌رمیان و شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بۆ وه‌رگرتنى قهرەبوهكانیان و زه‌ویان بۆ ته‌رخان بكه‌ین.
وتیشى: بۆ ماوه‌ى 4 ساڵه به‌هۆى ئه‌و ماڵانه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و رێگه‌یه ته‌واو بكرێت كه ته‌نها 200 مه‌تر جادەی ماوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له دواى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌ین به كاركردن له‌و رێگه‌یه و تەواوکردنی.
ئەو رێگەیە بەشی سێیەمی جادەی پشتێنەیی کەلارە کە جادەکە دەباتە سەر فولکەی گوندی گردەگۆزینە و نزیکەی 8 ساڵ پێش ئێستا دەست بەکارکردن کرا تیایدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان