دەنگ نێت
دواى 3 ساڵ بڕیاردان له كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى نوێی پیشه‌سازى ناحیه‌ى رزگارى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نهكراوهتەوە، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونی كاره‌بایه له‌گه‌ڵ بودجه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: گرفتى كاره‌باى ناوچه‌ى نوێی پیشه‌سازى ناحیه‌ى رزگارى تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه و نه‌توانراوە كاره‌باى بۆ دابین بكرێت، ئه‌وه‌شى هه‌یه كاره‌باى 2 فیده‌رى ناوچه كۆنه‌كه‌یه خستویانه‌ته سه‌ر ئه‌وێ، ئه‌گه‌رچى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌رخسته‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كردوه.
وتیشى: ئه‌گه‌ر وێستگه‌ش هه‌بێت به‌رهه‌مهێنان نیه ئه‌مه‌ش بۆ خۆى گرفته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه 7 كارگه‌مان هه‌یه له‌وێ، ئه‌وه‌شى كه زۆر پێویستى به كاره‌بایه ئه‌و كارگانهن كه تایبه‌تن به پلاستیك.
له به‌رامبه‌ردا، رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى بە به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیانه‌وه كرد ناوبراو په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
پێشتریش وتەبێژی کارەبای گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاندبو، ناوچە پیشەسازییەکە پێویستی بە وێستگەیەکی تایبەتی کارەبا دەبێت کە بودجەکەی 6 ملیۆن دۆلار دەبێت، ئەمەش لە توانای ئەواندا نییە دابینی بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان