دەنگ نێت
خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەری لە گەرمیان دەڵێت: لەگەڵ قایمقامیەتی کەلار رێککەوتوین و مریشک هەناردەی شارەکانی عێراق دەکەینەوە.
ئیدریس ئەحمەد، خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری توران لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو رێگریانەی کە هەبون بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی مریشک بۆ شارەکانی عێراق، هەڵگیراوە، ئێستا مریشک دەنێرینەوە بۆ ناوچەکانی عێراق.
وتیشی: تەنها ئەو مریشکانە دەنێرین کە کێشیان تاوەکو ١٩٠٠ گرامە (کیلۆیەک و ٩٠٠ غەرام)، لەوە زیاتر نانێرین.
لە بارەی دانەبەزینی نرخی مریشکیشەوە، ئەو خاوەن کێڵگەی پەلەوەرە کێشەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەو گرانیەی لە دەستکەوتنی پێداویستییەکان و بەڕێوبردنی کێڵگەکانیان روبەڕویان دەبیێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جوجکەی نوێ بۆ ناو کێڵگەکانیان نەهێنن، بەمەش بەرهەمی مریشک کەم دەکات و نرخی لە بازاڕدا زیاد دەبێت.
لەچەند رۆژی رابردودا و بۆ رێگرییکردن لە زیادبونی نرخی مریشک کە کیلۆی لە ٥ هەزار دینار نزیک بویەوە، قایمقامیەتی قەزای کەلار بڕیاریدا رێگە لە هەناردەکردنی بەرهەمی مریشک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی مریشکی سنورەکە بگیرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان