دەنگ نێت
بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی شەپۆلێکی باوبۆران بەڕێوەیە، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش دەڵێت: ئەوەی پێویست بێت و لە تواناو دەسەڵاتی ئێمەدا بێت ئامادەکاریمان کردوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: کاتێک پێشبینەکانی کەشوهەوا دەکرێت، ئێمە ئامادەکاری خۆمان دەکەین، مەنهۆڵەکان و ڕێڕەوی باراناوەکان پاک دەکەینەوە، تیمی فریاگوزاری دادەنێین لەشوێنەکانا لەکاتی باران بارینا بۆ سەری مەنهۆڵەکان، ئەوساتر و بەربەستانەی لەدەرەوەی شار هەیمانە بۆ رێگریکردن لەباران بەسەریان دەکەینەوە.
وتیشی: لە دو رۆژی رابردودا کارمان لەسەر پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان کردوە، ئەوەی پێویست بێت و لە تواناو دەسەڵاتی ئێمەدا بێت ئامادەمان کردوە "ئینشائەڵڵا تێدەپەڕێت و هیچ زیانێکی نابێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان