دەنگ نێت
سەرپەرشتیاری کارگوزارانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەڵێت: دەستمان بەکارکردن نەکردوەتەوە و حکومەت نزیکەی ٨٠ ملیۆن دینار موچەی کارگوزارانی لایە.
پاش نزیکەی هەفتەیەک لە نەبونی کارگوزار لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان، هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ کارەکانیان و نەخۆشخانەکان لە رێگەی خێرخوازەوە پاکدەکرێنەوە.
عەزیز عوسمان، سەرپەرشتیاری کارگوزارانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە رادیۆی دەنگی وت: ژمارەی ئێمە ٥٠ کارگوزارە، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ کارکردن و تەندروستی گەرمیانیش لەوبارەیەوە ئاگاداری نەکردونەتەوە.
باسی لەوەکرد: نزیکەی ٨٠ ملیۆن دیناریان لای حکومەتە کە موچەی مانگەکانی ٢ و ٣ـی ئەمساڵن و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە.
سەرەتای هەفتەی رابردو کارگوزاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان ئاگادارکرانەوە لەوەی چیتر پارەیان بۆ خەرج ناکرێت و کارەکانیان جێبهێڵن، ئەمەش بەهۆی خەرج نەکردنی موچەکانیان لە تەندروستی گەرمیانەوە کە پێشوتر بە تەندەرین و لە رێگای کۆمپانیاوە موچەیان پێدەدرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان