دەنگ نێت
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ٢ ساڵە پڕنەکراوەتەوە، یەکێتیش دەڵێت کاندیدیان بۆ پۆستەکە دیارییکردوە، بەڵام ئامادە نیە ناوەکەی ئاشکرا بکات.
پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی، نزیکەی ٢ ساڵە بەتاڵە، پاش ئەوەی جێگری پێشوی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان 'سروە محەمەد' پۆستەکەی بەجێهێشت دوای بونی بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەوپێیەی پۆستەکە بەرکەوتەی یەکێتییە، دەبێت ئەو حزبە کاندیدێکی بۆ دیاریی بکات.
لەمبارەیەوە، میقداد شێخ بەهائەدین، بەرپرسی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیان یەکێتی نیشتمانی، بەبێ ئاماژەدان بە کاتی دانانی کاندیدەکەیان بۆ ئەو پۆستە، بە رادیۆی دەنگی وت: "کاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دەبێت"، بەڵام ناوی کاندیدەکەیان و هیچ زانیاریەکی دیکەی لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
زۆرترین بینراوەکان