دەنگ نێت
ئەو فێرخوازەی کە کەسوکارەکەی مانگی رابردو لە کفری هێرشیان کردە سەر بەڕێوبەری قوتابخانەیەک و بە بێڵ 'خاکەناز' لێیان دا، لەلایەن پەروەردەی شارەکەوە فەسڵکرا.
رۆژی ٨/۳/٢٠٢٣ بەڕێوبەری قوتابخانەی ئیمام محەمەد لە کفری، لەلایەن کەسوکاری فێرخوازێکەوە هێرشی کرایەسەر و بە بێڵ 'خاکەناز' لێیدرا و بریندار کرا، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەرەکە بەوهۆیەی فێرخوازێکیان 'کارێکی ناشرینی کردوە' لەناو پۆلدا و ئەویش پێی وتوە بەخێوکەرت بێنە.
پاش نزیکەی مانگێک لە روداوەکە، سەیوان عەلی، بەڕێوبەڕی قوتابخانەی ئیمام محەمەد لە قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ۲٥ـی۳، ئەنجومەنی مامۆستایانی خوێندنگەکەمان بڕیاریدا بە فەسڵكردنی ئەو خوێندكارە، هەر دوێنێش لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كفرییەوە بڕیارەكەی پەسەند کراوە.
وتیشی: "من لە ئێستادا کێشەکەم بۆ یاسا بەجێهێشتوە، بەڵام نازانم سبەی چی رودەدات، چونکە ئەوان لە پەسا خەڵک دێنن بۆ ماڵەوە بەمەبەستی سوڵحی عەشایەری".
پێشتر و لەکاتی روداوەکەدا وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن مامۆستاکەوە، خوێندکارەکە و چوار کەس دەستگیرکراون بەپێی مادەی ٢٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی. دوای ماوەیەک راگرتن، هەمو گیراوەکان بە کەفالەت ئازاد کراون.
ماددەی ۲۳۰ـی لە یاسای سزادانی عیراقی كە ئەو خێزانەی پێ تۆمەتباركراوە، هەر كەسێك دەستدرێژیی و هێرشبكاتە سەر فەرمانبەرێك یان كەسێكی راسپێردراو بە خزمەتی گشتی، یان ئەنجومەن یان دەستەیەكی گشتی لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكانیاندا، ئەوا بە زیندانی تا سێ ساڵ یاخود بە غەرامە سزادەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزاکان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان